دەلۆ: دانیشتووانی بەغدا لە دڵەڕاوكێدا دەژین و ترسی زیاتریان هەیە

بەغدا-KDP.info- بەرپرسی لقی 5ـی پارتی لە بەغدا ئاماژەی بۆ ئەوە كرد، رەوشی شاری بەغدا لە ڕووی ئەمنییەوە جێگیر نییە و دوای تەقینەوەكانی رۆژانی رابردوو، زیاتر خەڵك هەست بە مەترسی دەكات.
(محەممەد ئەمین دەلۆ)، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند: "رەوشی ئەمنیی شاری بەغدای پایتەختی عێراق ئاڵۆزە و تەقینەوەكانی رۆژانی رابردوو گەواهیدەری ئەو راستییەن كە تەقینەوە و رفاندن و هەڕەشەكردن بەردەوامی هەیە لە پایتەختی عێراق، رەوشێكی خراپی هەیە لە ڕووی ئەمنییەوە".
(دەلۆ) گۆتیشی: "دوای تەقینەوەكانی هەردوو ناوچەی كەڕادە و بەلەد، زیاتر خەڵكی بەغدا ترسی لێ نیشتووە و هەست بە مەترسی كردهوهیی تیرۆریستی دەكەن، ئەمەیش مافی خۆیانە، چونكە بە هۆی تەقینەوەكانەوە ژمارەیەكی زۆر هاووڵاتی بوونە قوربانی و دانیشتووانی بەغدا دوای تەقینەوەكان لە دڵەڕاوكێدا دەژین".
قائید میرۆ




