خۆپیشاندانێكی به‌رفراوان به‌غدا ده‌گرێته‌وه

هه‌ولێر-KDP.info- بڕیاره خۆپیشاندانێكی به‌رفراوان له به‌غدا به‌ڕێوه بچێت، نوێنه‌رێكی كورد له به‌غدا پێی وایه، دوای ته‌قینه‌وه‌كانی ناوچه‌ی كه‌ڕاده، ره‌وشی عێراق ئاڵۆزتر بووه هه‌ربۆیه نه‌یارانی حكوومه‌تی (عه‌بادی) هه‌ڕه‌شه ده‌كه‌ن.
(دكتۆر ئه‌شواق جاف) ئه‌ندامی فڕاكسیۆنی پارتی له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی راگه‌یاند، "رۆژی 20ی ئه‌م مانگه خۆپیشاندانێكی گه‌وره له به‌غدای پایته‌ختی عێراق به‌ڕێوه ده‌چێت، چونكه دوای ته‌قینه‌وه‌كانی كه‌ڕاده و به‌له‌د، خه‌ڵكی به‌غدا نیگه‌رانتر بوون، خۆ پێش مانگی ره‌مه‌زانیش خۆپیشاندان ده‌كران، به‌ڵام به‌هۆی هێرشكردنه سه‌ر باره‌گای پارته سیاسییه‌كان كێشه‌ی لێكه‌وته‌وه، به‌تایبه‌تی كێشه‌ی خسته ناو ماڵی شیعه‌وه.''
(جاف) گوتیشی، "به‌پێی زانیاریی ئێمه، چالاكوان و ناڕازییه‌كان له حكوومه‌تی ئێستای عێراق، بانگه‌شه بۆ خۆپیشاندانه‌كه ده‌كه‌ن، داوایشیان كردووه كه‌س خۆی نه‌كات به خاوه‌نی خۆپیشاندانه‌كه؛ پێشبینی ئه‌وه‌یشی لێ ده‌كرێ ره‌وشی به‌غدا ئاڵۆزتر ببێت، ئاخر هێشتا سه‌رچاوه‌ی ته‌قینه‌وه‌كانی به‌غدا دیار نییه و، كه‌س به‌رپرسیاره‌تیی خۆی پیشان نه‌داوه.''
قائید میرۆ




