داعش گه‌ڕه‌كێكی مووسڵی چۆڵ كردووه

هه‌ولێر-KDP.info- داعش گه‌ڕه‌كێكی شاری مووسڵی چۆڵ كردووه و شایه‌تحاڵیش ده‌ڵێن، ئه‌و داعشانه‌ی گه‌ڕه‌كه‌كه‌یان داگیر كردبوو، ماڵه‌كانیان بۆ شوێنی نادیار گواستووته‌وه.
(عسمه‌ت ره‌جه‌ب) به‌رپرسی لقی چوارده‌ی پارتی دیموكراتی كوردستان له مووسڵ، به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگه‌یاند، "چه‌ند شایه‌تحاڵێك له‌ناو شاری مووسڵه‌وه پێیان راگه‌یاندین، چه‌كدارانی تیرۆریستی داعش ئه‌و ماڵانه‌یان چۆڵ كرد كه پێشتر له گه‌ڕه‌كی حه‌ڤده‌ی ته‌مووز ده‌ستیان به‌سه‌ریدا گرتبوو و ماڵی خۆیانی تێدا نیشته‌جێ كردبوو، ئێستا چۆڵ كراوه و هیچ داعشێك له گه‌ڕه‌كی حه‌ڤده‌ی ته‌مووزدا نه‌ماوه.''
(ڕه‌جه‌ب) گوتیشی، "به گوته‌ی شایه‌تحاڵان كه چاودێریی گه‌ڕه‌كی حه‌ڤده‌ی ته‌مووزیان كردووه، گه‌ڕه‌كه‌كه به یه‌كجاری چۆڵ كراوه و كه‌سی تێیدا نه‌ماوه، چه‌كداره داعشه‌كانیش بۆ جه‌ژن به هۆكاری نادیار ماڵه‌كانیان بۆ شوێنی تر گواستووته‌وه.''
قائید میرۆ




