عێراقییهكان باجی بڕیارەکانی مالیکی و دووبارەکردنەوەیان لە لایەن عەبادی دەدەن

بەغدا-KDP.info- بڕیاردەری لیژنەی ئاسایش و بەرگری لە پەرلەمانی عێراق دەڵێت، وەزیری ناوخۆ و سەرۆکوەزیران زانییان پەرلەمان وەزیر و بەرپرسە ئەمنییەکان لادەدات، بۆیە وەزیر دەستی لە کار کێشایەوە و سەرۆکوەزیرانیش ئەو بەرپرسە ئەمنییانەی بەغدای لادا. جهختیش دهكاتهوه كه، عێراقییهكان باجی بڕیارەکانی مالیکی و دووبارەکردنەوەیان لەلایەن عەبادییهوه دەدەن.
بڕیاردەری لیژنەی ئاسایش و بەرگری لە پەرلەمانی عێراق (شاخەوان عەبدولڵا)، بە ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند، "ئێمهی پەرلەمانتاران بڕیارمان دا، تەمەنی وەزیر و بەرپرسە ئەمنییەکان تائەوکاتەی یەکەم دانیشتی پەرلەمان دەکرێت، وەزیری ناوخۆ دەستی لە کار کێشایەوە بۆ ئەوەی بەڵگەکان ئاشکرا نەبن و سەرۆکوەزیرانیش ئەو بەرپرسانەی لادا بۆ ئەوەی بۆ ئەو ببێتە دستکەوت، چونکە دەیانزانی پەرلەمان لایاندەدات.''
گوتیشی، ''ئەگەر 10 فەرماندەی دیکەی سەربازی لە بەغدا دابنرێن، گەر دڵسۆز نەبن و کەسی سەربازی نەبن سەرکەوتوو نابن، پێویستە سیستەمی ئەمنیی بەغدایش بە گشتی بگۆڕدرێت، لەبەر ئەوەی ھەندێک تاوەکو ئێستا خەڵک بەبێ ھۆ دەگرن و زیندانیان دەکەن ئاخر پێویستە ئەمان لابدرێن.''
(عەبدوڵڵا) دهڵێ، سەرکردایەتیی سەربازی لە سەردەمی (نووری مالیکی) دانرا، دهنا پێشتر نەبوو و ئەمنیەتی پایتهخت لەدەست پارێزگاردا بوو، ئهو ئەمەی کرد تا دەستەڵات ههر لەدەست خۆیاندا بێت.''
باسی لەوەش کرد، سەرۆکوەزیران چەند ساڵێکە چەندین فەرماندەی سەربازی لە دەرەوەی یاسا و دەستوور دامەزراندووە کە خەڵکی عێراق باجەکەی دەدەن.
بڵند ئیبراھیم




