٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

عەمید حەماد دزەیی: بۆ دەستپێکردنەوەی پرۆسەی رزگارکردنی مووسڵ چاوەڕێی ھاتنی ھێزی تر ده‌کەین

سەرچاوە: KDP.info

مەخموور-KDP.info-  فەرماندەی سوپای عێراق لە میحوەری مەخموور دەڵێت، هێزه‌كانیان نزیک بوونەتەوە لە گەیارە و، بۆ دەستپێکردنەوەی پرۆسەکەش چاوەڕێی ھاتنی ھێزەکەی دیکەی سوپای عێراق لە میحوەری سەڵاحەدینن. جەختیشی کردەوە، لە سەردانی (سەرۆک بارزانی) بۆ مەخموور ھیچ داواکارییەکیان نەبووە، چونکە بۆ جەژنە پیرۆزە ھاتبوو میحوەرەکە.

فەرماندەی سوپای عێراق لە مەخموور عەمید(حەماد دزەیی)، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند، "پرۆسەی رزگارکردنی مووسڵ وەستاوە، بەڵام لەئێستادا گەیشتووینەتە كه‌نار ئاوی گەیارە و بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌ن به‌ گه‌یاره‌، تەنھا پێنج گوند له‌به‌رده‌میاندا ماون.

عەمید (حەماد دزەیی) گوتیشی، بۆ دەستپێکردنەوەی پرۆسەکە چاوەڕێی ئەو ھێزە دەکەین کە بڕیارە لە میحوەری سەڵاحەدین ھێرش بکات و ھەرکاتێک گەیشتە سەربازگەی گەیارە ئێمەش دەست بە پرۆسەکە دەکەینەوە.
(دزەیی) باسی له‌وه‌یش كرد كه‌، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان میحوەری مەخمووری به‌سه‌ر كرده‌وه‌، ئه‌وانیش سەردانیان كردووه‌ و لەگەڵیدا کۆ بوونەوە.
گوتیشی، ''ئێمە لەو کۆبوونەوەیەدا ھیچ داواکارییەکمان لە جەنابیان نەبوو، چونکە بۆ پیرۆزبایی جەژن ھاتبوو. هه‌ڵبه‌ت (سه‌رۆك بارزانی) ئەو بەبێ جیاوازی سوپاسی ھەموو ھێزەکانی کرد.''

بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار