كۆتله‌ی چاكسازی سووره له‌سه‌ر لابردنی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان

هه‌ولێر-KDP.info- كۆتله‌ی چاكسازی، سوورن له‌سه‌ر لابردنی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق؛ (سه‌لیم جبووری)یش له دادگا سكاڵای له‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك په‌رله‌مانتار به تۆمه‌تی هێرشكردنه سه‌ر په‌رله‌مان تۆمار كردووه.
(دكتۆرعه‌ره‌فات كه‌ره‌م) په‌رله‌مانتاری پارتی له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگه‌یاند، "سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق(سه‌لیم جبووری) سكالای یاسایی له‌سه‌ر 10 په‌رله‌مانتار تۆمار كردووه، به تۆمه‌تی نانه‌وه‌ی كێشه له ماوه‌كانی رابردوودا، له‌به‌ر ئه‌وه‌ش كێشه‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان چاره‌سه‌ر نه‌كراوه و كوتله‌ی چاكسازی كه ژماره‌یان نزیكه‌ی 100 په‌رله‌مانتار ده‌بێت، ترسیان له‌وه هه‌یه سه‌رۆكی په‌رله‌مان تۆڵه‌یان لێبكاته‌وه.''
(كه‌ره‌م) ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، كۆتله‌ی چاكسازی، سووربونی خۆیان له‌سه‌ر لابردنی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی عێراق دووپات كردووته‌وه، پێم وایه كێشه‌كه ئاڵۆزتر ده‌بێت، چونكه (جبووری) به تۆمه‌تی هێرشكردنه سه‌ر ته‌لاری ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران كه‌یسه‌كه‌ی بردووه‌ته دادگا و، ده‌یه‌وێ له دادگا پارێزبه‌ندی له‌سه‌ر ئه‌و په‌رله‌مانتارانه هه‌ڵگرێت، هه‌روه‌ك چۆن پێشتر له‌سه‌ر داوای وه‌زیری به‌رگریی عێراق، پارێزبه‌ندی له‌سه‌ر (عالیه نوسه‌یف) هه‌ڵگیرا.
قائید میرۆ




