٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

نەخۆشخانەكانی مووسڵ پڕبوون لە تەرمی داعش

سەرچاوە: KDP.info

مووسڵ-KDP.info-  نەخۆشخانەكانی شاری مووسڵ پڕبوونە لە تەرمی چەكدارانی داعش و بەرپرسێكیش رایدەگەیەنێ، بەهۆی زۆری برینداری داعشەوە كەلوپەلی پزیشكی و دەرمان بە ئەستەم دەست دەكەوێ.

عسمەت رەجەب، بەرپرسی لقی چواردەی پارتی دیموكراتی كوردستان  بەماڵپەڕی فەرمیی پارتی راگەیاند" نەخۆشخانەكانی شاری مووسڵ پڕبوونە لە تەرمی چەكدارانی داعش و ژمارەیەكی بەرچاوی برینداری داعش گەیاندراون بە نەخۆشخانەكانی ئەو شارە بەشێوەیەك داو دەرمان بە ئەستەم دەستدەكەوێت، هەموو ئەو تەرمانەی تیرۆریستانی داعش لە بەرەكانی شەڕ و ئەنجامی بوردۆمانی هاوپەیمانان كوژراون و برینداربوونە.

عسمەت رەجەب دەشڵێ" شانە چەكدارانی ناو مووسڵ دەستیانكردووە بە هێرشكردنە سەر چەكدارانی گروپی تیرۆریستی داعش لەو شارە، ناوی هێرشەكانیشیان كردووە هێرشی تولەكردنەوەی شەهیدانی ناوچەی كەڕادەی بەغدا و یەكەم هێرش لە گەڕەكی فەلاحی ئەنجام دراوە.

قائید میرۆ

 

 

هەواڵی پەیوەندیدار