"پارێزگای نەینەوا بەهانای ئاوارەکان نەهاتووە"

دیبەگە-KDP.info- لەگەڵ ئەوەی ژمارەیەکی زۆری ئاوەرەی عەرەب روویان لە ناحیەی دیبەگە کردووە، کەچی پارێزگای نەینەوا تا ئێستا بەدەمیانەوە نەهاتوونە و هاوکاریان نەکردوون.
ئیسماعیل حەمەد، بەرپرسی لیژنەی ناوچەی دیبەگەی پارتی دیموكراتی كوردستان بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی راگەیاند" هاتنی ئاوارەی عەرەب بۆ ناحیەی دیبەگە بەردەوامە و بەپێی دواین ئامار تا ئێستا ٢١ هەزار ئاوارەی عەرەب گەیشتوونەتە شارەدێی دیبەگە و لەسێ كەمپدا نیشتەجێ كراون؛ زۆربەی ئاوارە عەرەباكان لە سنووری گوندەكانی مەخموور و ناوچەی حاجی عەلیەوە هاتوون، بێگومان ئیدارەدانی ئەو ژمارە زۆرەی ئاوارەش كارێكی ئاسان نییە.
ئیسماعیل حەمەد دەشڵێ" ئیدارەی پارێزگای نەینەوا زۆر خەمساردە لە ئاوارەبوونی هاولآتیانی خۆی و تا ئێستا هاوكار نەبووە لە گەل حكوومەتی هەرێم و دەزگای خێرخوازی بارزانی، داوا لە پارێزگای نەینەوا و ئەنجوومەنی پارێزگا دەكەین، لە ئاو و كارەبای هاوكاری مرۆیی هاوكاری ئاوارەكانی ناحیەی دیبەگە بكات.
قائید میرۆ




