٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

له‌ ڕۆژئاوای مه‌خموور حه‌وت تیرۆریست كوژران

سەرچاوە: KDP.info

هه‌ولێر-KDP.info-  تیرۆریستانی داعش هێرشیان كرده‌ سه‌ر سوپای عێراق و، دوای دوو سه‌عات شه‌ڕ و پێكدادان، هێرشه‌كه‌ تێك شكێندرا و حه‌وت تیرۆریستیش كوژران.

نه‌قیب (سه‌رباز شێخ ئاغا) ئه‌فسه‌ر له‌ سوپای عێراق، به‌ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگه‌یاند، "ئه‌مڕۆ تیرۆریستانی داعش له‌ گوندی كه‌ڕامه‌ی ناوچه‌ی حاجی عه‌لی، هێرشیان كرده‌ سه‌ر سوپای عێراق و له‌لایه‌ن هێزه‌كانی حه‌فتاودوو و سیوحه‌وتی درع، به‌ هاوكاریی فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی هاوپه‌یمانان هێرشه‌كه‌ی تیرۆریستانی داعشی تێك شكاند و زیانی گه‌وره‌ی به‌ تیرۆریستانی داعش گه‌یاند.''

نه‌قیب (سه‌رباز) راشیگه‌یاند، "شه‌ڕ و پێكدادانی سوپا و تیرۆریستان دوو سه‌عاتی خایاند و حه‌وت ته‌رمی چه‌كدارانی داعش كه‌وتنه‌ ژێر ده‌ستی سه‌ربازانی سوپا و، شه‌ڕه‌كه‌یش كۆتایی هاتووه‌ و هیچ پێكدادانێك له‌ سنووری حاجی عه‌لی  و رۆژئاوای مه‌خمووردا نه‌ماوه‌.''

قائید میرۆ

هەواڵی پەیوەندیدار