هاوپه‌یمانان بڵاوكراوه‌یان به‌سه‌ر مووسڵدا باراند

دهۆك-KDP.info- به‌رپرسی لقی چوارده‌ی پارتی دیمو‌كراتى كوردستان رایگه‌یاند، فڕۆكه جه‌نگیه‌كانی هاوپه‌یمانان بڵاو كراوه‌یان به‌سه‌ر ئاسمانی شاری مووسڵدا باراندووه و داعش‌یش كاردانه‌وه‌ی دیارنییه به‌رامبه‌ر به‌و كاره‌ی هاوپه‌یمانان.
(عسمه‌ت ره‌جه‌ب) به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیمو‌كراتى كوردستانى راگه‌یاند: "فڕۆكه جه‌نگیه‌كانی هاوپه‌یمانان بڵاو كراوه‌یان به‌سه‌ر ئاسمانی شاری مووسڵدا باراندووه و به‌پێی زانیاریه‌كانیش، له‌و بڵاوكراوانه‌دا هاوپه‌یمانان وێنه‌ی كاریكاتێری داعشیان دروستكردووه، ئه‌ویش بۆ ئه‌وه‌ی گروپی تیرۆرستی داعش له‌به‌ر چاوی خه‌ڵكی مووسڵ زیاتر ناشیرین بكرێت.
(ره‌جه‌ب) گوتیشی: "هه‌موو جارێك تیرۆریستانى داعش بڵاوكراوه‌كانی هاوپه‌یمانانیان كۆده‌كرده‌وه و له‌ناویان ده‌بردن و خوێندنه‌وه و هه‌ڵگرتنیشی له دانیشتوانی مووسڵى قه‌ده‌غه‌كردبوو، به‌ڵام ئه‌مجاره داعش هیچ هه‌ڵوێستێكی نه‌بوه و كاردانه‌وه‌ی دیارنییه به‌رامبه‌ر به‌و كاره‌ی هاوپه‌یمانان.
قائید میرۆ




