لە کەڕادەدا ژمارەی کوژراوان گەیشتە ٢٠٠

بەغدا-KDP.info- به پێی دوا ئاماره‌كان ژماره‌ی قوربانیانی ته‌قینه‌وه‌كه‌ی به‌ره‌به‌یانی دوێنێ یه‌كشه‌ممه، لە ناوچه‌ی كه‌ڕاده‌ی شاری به‌غدا گه‌یشته دووسه‌د كوشتە و دووسه‌د بریندار.
سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ بڵاویان كردووەته‌وه كه به پێی دوا ئاماره‌كان كه ژێده‌ره‌كانی ئه‌منی و ته‌ندروستیی عێراق ئاماژه‌یان پێی داوه، به هۆی ته‌قینه‌وه‌ی ئۆتۆمبیلێكی بارهه‌ڵگر له ناوچه‌ی كه‌ڕاده و له به‌رده‌م حوسه‌ینیه‌ی عهبدولرهسوڵ ڕووی دا لانیكه‌م دووسه‌د كه‌س كوژراون و دووسه‌دی دیكه‌ش بریندار بوونە.
ڕێكخراوی تیرۆریستیی داعش‌یش به‌رپرسیاره‌تی خۆی له‌و كرده‌وه تیرۆریستیه ڕاگه‌یاند. هه‌ر دوێنێ حه‌یده‌ر عه‌بادی سهرۆكووهزیرانی عێراق سه‌ردانی شوێنی ته‌قینه‌وه‌كانی كرد به‌ڵام له لایه‌ن خه‌ڵكی ناوچه‌كه‌وه به‌ردباران كرا و ناچار شوێنه‌كه‌ی به‌جێ هێشت.




