عه‌مید حه‌ماد: گوندی كه‌ڕامه كۆنتڕۆڵكراوه‌ته‌وه

هەولێر-KDP.info- فه‌رمانده‌یه‌كی سوپای عێراق كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی گوندێكی دیكه‌ی له تیرۆرستانی داعش راگه‌یاند و ده‌شڵێ، ژماره‌یه‌ك سه‌ربازی سوپا له‌شه‌ڕی ئه‌مڕۆدا كوژراون.
عه‌مید (حه‌ماد دزه‌یی) فه‌رمانده له سوپای عێراق، به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگه‌یاند: "به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ سوپای عێراق هێرشی كرده سه‌ر گوندی كه‌ڕامه له نزیك چواریانی حاجی عه‌لی له باشووری مووسڵ و دوای شه‌ڕۆ پێكدادانێكی توند، سوپا توانی بچێته ناو گونده‌كه و له‌كاتی ئێستادا گوندی كه‌ڕامه كۆنتڕۆڵكراوه‌ته‌وه و ته‌نیا له هه‌ندی شوێنی ده‌وروبه‌ری گونده‌كه ته‌قه‌یه‌كی كه‌می ماوه.
له‌باره‌ی زیانه‌كانی شه‌ڕه‌كه‌شه‌وه (دزه‌یی) گوتی: "هیچ شه‌ڕێك بێ‌زیان نییه و له پێشڕه‌ویه‌كانی ئه‌مڕۆدا پێنج سه‌ربازی سوپا كوژراون و شه‌شی دیكه‌ش برینداربوونه، به‌ڵام له‌به‌رامبه‌ردا زیانی داعش زۆرتربووه و نزیكه‌ی 25 تیرۆریستى داعش كوژراون و بڕێك چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نیشیان كه‌وتۆته ده‌ست سوپا.
قائید میرۆ




