٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

والییە داعشەکەی گەیارە كوژرا

سەرچاوە: KDP.info

مووسڵ-KDP.info-  فڕۆکە جەنگییەکانی هاوپەیمانان لە بۆردومانێکیاندا توانیان والیی داعش لە گەیارەدا بکوژن.

عسمەت رەجەب، بەرپرسی لقی چواردەی پارتی دیموكراتی كوردستان بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی راگەیاند" ئەمڕۆ فڕۆكە جەنگییەكانی هاوپەیمانان هێرشیانكردە سەر چەند بنكەیەكی تیرۆرستانی داعش لە سەنتەری ناحیەی گەیارەی باشووری شاری مووسڵدا و لە ئەنجامدا ژمارەیەك چەكداری تیرۆریستی داعش و دو سەركردەی ئەو گروپە كوژران.
عسمەت رەجەب راشیگەیاند" بەهۆی بوردۆمانی هاوپەیمانان والیی ناحیەی گەیارە بەناوی مەهدی ئەلویزی و بەرپرسی شانەی هاونی گروی تیرۆریستی داعش بەناوی حەمادی خەفاجی كوژران، كە دوو بەرپرسی دیاری تیرۆریستانبوون لە ناحیەی گەیارەی سەر بە پارێزگای نەینەوا دا.

قائید میرۆ

هەواڵی پەیوەندیدار