٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

سەدر: دیکتاتۆرێکی وەک مالیکی نابێ ببێتە سەرکردەی حەشد

سەرچاوە: KDP.info

بەغدا-KDP.info- بە گوێرەی ئەو زانیاریانەی کە لە  ڕەوتی سەدرەوە دزەی کردووە، موقتەدا سەدر ڕازی نییە ببێتە سەرکردەی یەکەمی حەشدی‌شەعبی.

موقتەدا سەدر گلەییەکی زۆری لە حەشدی‌شەعبی کردووە و دەیشڵێ ئەو دیکتاتۆرێکی وەک مالیکی بە سەرۆکی حەشدی‌شەعبی نازانێ؛ بە موقتەدایان گوتووە مالیکی دەڵێ ئەو دامەزرێنەری حەشدە و، بە خۆیشی دەبێتە سەرۆکی یەکەمی حەشدی‌شەعبی؛ سەدر گلەیی کردووە لە حەشدی‌شەعبی و، گوتوویەتی ئەگەر مالیکی ببێتە سەرکردەی یەکەمی حەشدی‌شەعبی ئەوا سەدر حەشدی‌شەعبی بە هی خۆی نازانێ و پشتی ناگرێت.

هەواڵی پەیوەندیدار