ئەنجوومەنی پارێزگای نهینهوا: بێ پێشمەرگە، ههڵمهتی رزگارکردنی مووسڵ سهركهوتوو نابێ

مووسڵ-KDP.info- سەرۆکی لیژنەی ئاسایش و بەرگری لە ئەنجوومەنی پارێزگای نهینهوا جهخت دهكاتهوه، لە دوای تەواوبوونی فەللوجە، پرۆسەی رزگارکردنی مووسڵ بهرپا دهكرێ، بەڵام بێ پێشمەرگە سەرکەوتوو نابێت.
(ھاشم بریفکانی) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند، ''پرۆسەی رزگاکردنی مووسڵ دەستی پێکردووە، بەڵام هێشتا ھێزی پێشمەرگە و ھێزە عێراقییەکانی فەللوجەیان رزگار کردووە بەشدارییان نەکردووە، بۆیە لە دوای فەللوجە ھێرشەکە بە تەواوەتی دەست پێدەکات و، ئەو ھێزانە دەگوازرێنەوە بۆ سنووری مووسڵ و لەگەڵ پێشمەرگەدا بەشدار دەبن.''
(ھاشم بریفکانی) گوتیشی، ''ھێزی پێشمەرگە 40% خاکی مووسڵی ئازاد کردووە و، ئێستایش لە ھەندێک شوێن زۆر لە مووسڵهوه نزیک بوونهتهوە، بۆیە ئەگەر ھێزی پێشمەرگە بەشداری لە پرۆسەی رزگارکردنی مووسڵدا نهكات، پرۆسەکە سەرکەوتوو نابێت.''
بڵند ئیبراھیم




