٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

ئاوارە فەلووجەییەکان ستەمیان لێ كراوە

سەرچاوە: KDP.info

ئاژانسەکان-KDP-  لەگەڵ ئاوارەكان و ئەو كەسانەی ئەشكەنجە دراون قسە كراوە و  دەركەوتووە كە ئەو خەڵكە زڵم و ستەمی زۆریان لێ کراوە.

(د. ئەشواق جاف) ئەندامی لیژنەی مافی مرۆڤ لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بە ‌ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "لەسەر بابەتی چەوسانەوەی خەڵکی فەلووجە، دوو جار نوێنەری لیژنەی مافی مرۆڤمان ڕەوانەی شاری فەلووجە كردووە و لەگەڵ ئاوارەكان و ئەو كەسانەی ئەشكەنجە درابوون یا دەستگیر كرابوون قسەیان كردووە؛ دەركەوت كە ڕاستە، ئەو خەڵكەی ئەوێ چەوسێندراونەتەوە؛ بەرپرسانی حەشدی‌شەعبییش دەڵێن گوایە هەر چەند كەسێك ئازاری خەڵكیان داوە و سزایان دەدەن. ئێمەش سەرجەم بابەتەكەمان كردە ڕاپۆرتێك و ناردمانە سەرەوە."

ئەو ئەندامەی لیژنەی مافی مرۆڤ لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ئاشكرایشی كرد: "ڕەوشی ئاوارەكانی فەلووجە زۆر زۆر خراپە؛ چی هۆڵ و كەمپ لەوێ هەیە، پڕ بووە لە ئاوارە؛ ڕێی ڕێدار نابێتەوە؛ هیچ بەش ناکات؛ وا خەریکە لە گەرمادا دێن بە لادا."

گوتیشی: "لەوەتی ئەم ڕەوشە خراپەی ئاوارەكانی فەلووجەمان دیوە، هەر لە ئیستاوە داوامان كردووە كەمپ و ڕێوشوێنی باش دابین بکرێت، دیار نییە شەڕی مووسڵ چەندسەدهەزار کەس ئاوارە دەکا؛ جا حەتمی داعشیش خۆیان دەخزێننە ناو ئاوارەکانەوە؛ ئەویش خۆی لێپێچینەوەیەکی وردی دەوێ، نەکا تەڕووشک پێکەوە بسووتێن."

سەرباز واحید
 

هەواڵی پەیوەندیدار