٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

لە مووسڵدا فڕۆکە دوو ئۆتۆمبێلی داعشی پێکا

سەرچاوە: KDP.info

مووسڵ-KDP.info-  فڕۆکە جەنگییەکانی هاوپەیمانان ئەمڕۆ لە مووسڵدا دوو ئۆتۆمبێلی داعشیان پێکا و، ژمارەیەک تیرۆریستیان کوشت.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لەرەوشی مووسڵ، کە نەیویست ناوی ببرێ، زانیاری بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان دا، فڕۆکە جەنگییەکانی هاوپەیمانان لە سەنتەری شاری مووسڵدا لە نزیک پردی ئەلموسەننا ئۆتۆمبێلێکی جۆری هیواندایان پێکا کە سەر بە دیوانی ئەلحوسبەی داعش بوو و لە ئاکامدا ٣ داعش کوژران.
لە ئاکانی گورزێکی دیکەی فڕۆکە جەنگییەکان هەر لە مووسڵدا لە نزیک پردی پێنجی کە دەکەوێتە ناوچەی فاروق ئۆتۆمبێلێکی دیکەیان پێکا و، لە ئاکامدا ژمارەیەکی دیکەی داعش کوژران.
سەرچاوەکە ئەوەیشی گوت، هەر لە مووسڵدا کۆمەڵێک چەکداری نەناسرا و لە لای راستی مووسڵدا لە ناوچەی مەکاوی هێرشیان کردە سەر ژمارەیەک تیرۆریستی داعش و ژمارەیەک داعشیان کوشتن و، دواتریش خۆیان حەشاردا و داعش نەیانی دۆزیەوە.

قائید میرۆ

هەواڵی پەیوەندیدار