مانگی تەمووز دانوستانی لایەنە سوورییەکان لە جنێڤ دەست پێدەکاتەوە

ئاژانسەکان -KDP.info- قەدری جەمیل سەرۆکی حزبی ویستی گەل، کە نوێنەرایەتیی ئۆپۆزسیۆنی سووریا دەکات، ڕایگەیاند، ئەم مانگی تەمووزە، دانوستانەکانی لایەنە سوورییەکان لە جنێڤ دەست پێدەکاتەوە.
ئەو سەرکردە ئۆپۆزسیۆنە گوتی: "گەشبینم کە ئەم ھاوینە زۆر شت دەگۆڕێت؛ تیرۆر و نەهامەتی دەبڕێتەوە؛ پرۆسەی سیاسییش دەست پێدەکاتەوە."
بە ئاژانسی سپوتنیکی ڕاگەیاندووە "ئێمە ھەر لەسەر قسەی خۆمانین؛ ئەم بەزمە بە پرۆسەی سیاسی چارەسەر دەکرێت نەک بە شەڕ."




