ڕووسیا لاپەڕەی کێشە لەگەڵ تورکیا دادەخات

ئاژانسەکان-KDP.info- کەناڵی ئەلجەزیرە بڵاوی کردەوە کە ڕووسیا بەنیازە لاپەڕەی کێشەکانی لەگەڵ تورکیا دابخات و وەک یەکەم هەنگاو ڕێگریکردن لە گەشتیارانی ڕووسی بۆ تورکیا هەڵدەگرێت.
دوای گرژی و ناکۆکییەکانی نێوان مۆسکۆ و ئەنقەرە، ئەو دوو وڵاتە بەینیان تێک چووبوو؛ بەڵام وا ئێستا ڤلادمیر پۆتین سەرۆکی ڕووسیا داوای لە حکومەتی وڵاتەکەی کرد دەست بکەن بە ئاساییکردنەوەی پەیوەندییە بازرگانی و ئابوورییەکان لەگەڵ تورکیادا.
دیارە ڕووسیا هاتوچۆی سەیرانکەرە ڕووسەکانی بەرەو توورکیا قەدەغە کردبوو؛ وا ئێستا لە یەکەم هەنگاودا سەرۆکی ڕووسیا قەدەغەکەی لابرد.




