سەرۆکی سی.ئای.ئەی هۆشداری دەدات لە هێرشی داعش بۆسەر ئەمریکا

ئاژانسەکان-KDP.info- سەرۆکی دەزگای هەواڵگریی ئەمریکا هۆشداری دا لە ئەگەری ڕوودانی کردەوەی تیرۆریستیی داعش لە ناو خاکی ئەمریکا.
لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ یاهوو نیوز، جۆن بێرنام، سەرۆکی دەزگای هەواڵگریی ئەمریکا (سی.ئای.ئەی) وتی ئامانجی داعش کوشتنی خەڵکی زیاترە بە تایبەت لە دەرەوەی ناوچەکانی خۆیان.
بێرنام بە سەرچاوەکەی گوت کە ئەگەر داعش بۆی بکرێت وەکچۆن لە فڕۆکەخانەکەی ئەستەمووڵدا خەڵکی خافڵکوژ کرد، لە ئەمریکایشدا تاوانی وا دەکات.
دیارە بینالی یەڵدرم سەرۆکوەزیرانی تورکیا لە بەردەم ڕۆژنامەنووساندا، گوتی ئەو تەقینەوانە کاری داعشە.




