٢٥٠ داعشی دی کوژران

ئاژانسەکان -KDP.info- بەرپرسێکی ئەمریکایی بە ئاژانسی ڕۆیتەرزی ڕاگەیاندووە، ئەمەریکا لە دوێنێوە لە دەڤەری فەلووجەدا ٢٥٠ سەربازی داعشی بە فڕۆکە کوشتووە.
بەرپرسەکە ڕایگەیاندووە: "بەھۆی ئاسمانەھێرشەکانی ئەمەریکاوە ٢٥٠ داعش کوژراون و، ٤٠ ئۆتۆمبێلیشیان تێک شکێنراوە." بە قسەی ڕۆیتەرز، ئەمە سەختترین ئاسمانەهێرشێکە کرابێتە سەر داعش.




