٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

یونیسێف: لە عێراقدا، 3.6ملیۆن منداڵ مەترسییان لەسەرە

سەرچاوە: KDP.info

ئاژانسەکان -KDP.info- یونیسێف لە بەیاننامەیەکدا بڵاوی کردەوە کە ٣ملیۆن‌و٦٠٠هەزار منداڵ لەو عێراقەدا مەترسیی کوژران، دەستدرێژی، ڕفێنران، بریندارکەوتن و نەخۆشی و ڕەشبگیرکرانیان لەسەرە.

ڕێکخراوی یونیسێف لە بەیاننامەکەدا دەڵێ لەو عێراقەدا هەر پێنج منداڵ و یەکێکیان دەکەوێتە بەر مەترسی؛ لە کوژران و، بریندارکەوتنەوە بگرە تا دەگاتە نەخۆشی، برسێتی، ڕفێنران، دەستدرێژی و، ڕەشبگیرکران؛ ڕاپۆرتەکەی ئەو ڕێکخراوەی یوئێن ئاماژە بەوە دەکات کە لە ماوەی هەژدە مانگدا ملیۆنێک‌و٣٠٠هەزار منداڵ زیادی کردووە. ھەروەھا دەڵێ زیاتر لە ٤ملیۆن‌و٥٠٠هەزار منداڵ لە عێراقدا پێویستییان بە ھاوکاریی مرۆییە. لەو بارەیەوە، پیتەر ھاوکن، نوێنەری یونیسێف لە عێراق دەڵێت: "منداڵانی عێراقی لە بەرەی پێشەوەی شەڕن؛ لەسەر ھێڵی ئاگردان و ژیانیان لە مەترسیدایە."

هەواڵی پەیوەندیدار