گه‌ل، خیانه‌تكردن له نیشتیمانه‌كه‌ی قه‌بووڵ ناكات
به‌كر ئه‌حمه‌د ئاكۆ
''بەرلەوەی ئێمە ڕێ لە دابەشبوونی عێراق بگرین، سوپاس بۆ گۆڕان و یەکێتی لە هەرێمی کوردستانەوە نەیانهێشت عێراق دابەش بکرێ.'' حەنان فەتلاوی وایگوت.
هه‌ڵبه‌ته عەلی عەلاقیش عێراقییەکانی دڵنیا كردووه‌ته‌وه کە گۆڕان و یەکێتی ناهێڵن عێراق دابەش بکرێ. ئەم دوو لێدونە ئاسایی نین، چونكه سه‌ركرده‌ن له حزبی دەعوەی مالیكی‌دا؛ بۆیێ لەخۆڕا لێدوانی وەها جێ دڵنیایی نه‌بێ، بە ناوی یەکێتی و گۆڕانه‌وه نایده‌ن و دەستخۆشی و سوپاسیشیان ناکەن.
له‌م سۆنگه‌یه‌وه ده‌شێ بڵێین، كه یەکێتی و گۆڕان، بۆ جارێکی دیکە دەیانەوێ مێژوو بۆ عێراق بنووسنەوە و لەسەر مێزی حوكمڕانیی سێبەر (مالیکی و حزبی دەعوە) لە بەغدا دیالۆگ بۆ مانەوەی عێراق بە یەکپارچەیی بکەن. ئه‌گه‌رنا یه‌كخستنی ڕوانگاكانیان و هاوبه‌شییان له كاری په‌رله‌مانیدا، بابه‌تێكی ته‌واو كوردستانییه و هیچ پێوه‌ندیێكی به عاره‌به‌وه نییه تا بچن بۆیان شیی بكه‌نه‌وه. ئاخر ئه‌وان ده‌یانگوت ڕێككه‌وتنی نێوانیان بۆ یه‌كخستنی نێوماڵی كورده، كه‌چی به‌م ڕه‌وتاره‌یان نیشانیان دا، بۆ لێكترازاندنی زیاتری نێوماڵه‌كه‌مانه و، پێچه‌وانه‌ی درووشمه‌كه‌یشیانه كه باس له مافی بڕیاردان و چارەنووسی کورد ده‌كات.
عێراق به‌م شپرزه‌ییه و ململانێ قووڵه‌ی نێوان پێكهاته و تایفه‌كانی، له باره‌ی یەکپارچەییه‌كه‌یه‌وه یه‌كده‌نگن و بۆ دژایەتیکردنی هەرێمی کوردستان ناکۆکییەکان وەلا دەنێن، هاوكات هه‌وڵی كڕینی هێزی سیاسیی كوردستانیش ده‌دەن تا لەبەرەی دژایەتیکردنی سەربەخۆییدا وەک تیمێکی هاوبەش کاریان له‌گه‌ڵدا بکەن، كه‌چی به ڕواڵه‌تدا دوو هێزی له نێوه‌رۆكدا یه‌ك، بێ سڵكردنه‌وه و بێشه‌رمانه به‌ده‌م داواكانیانه‌وه ده‌چن.
جا گۆڕان و یەکێتی بیانەوێ یان نا، به جارێكی دی گه‌ڕانه‌وه بۆ به‌غدا و جه‌ختكردنه‌وه له پشتگیری له یه‌كپارچه‌یی عێراق، دەستکەوتەکانی هەرێم رادەستی بەغدا ده‌کەن و، ئاستەنگی سیاسی له بەردەم ریفراندۆم و سه‌ربه‌خۆییدا ده‌نێنه‌وه، كه به باوه‌ڕی من ئەمه‌یش له پێناو دوو ئامانجه:
یەکەم: به‌رگرتن له‌و سنووره جیۆگرافییه و ئاسایشه نیشتمانییه‌ی به قوربانیی بێ‌ژمار هاتووه‌ته دی، کە پارتی و هێزەکانی دیکەی کوردستان ئەوانەی باوەڕیان پێی هەیە و، خەریکە لە رێگەی ریفراندۆم و راگەیاندنی سەربەخۆییه‌وه ده‌یكه‌ن به ئه‌مری واقیع، هه‌ر بۆیێ یەکێتی و گۆڕان خۆیانیان لێ بێبه‌ری كردووه و چوونەتە دەرەوەی هێڵەکە و، بڕیاریان وایه لەسەر هێڵی عێراقی عروبه‌دا بمێننه‌وه.
دووەم: ملدانه به گوشاری کۆی هاوپەیمانەکانی یەکێتی و گۆڕان لە ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌ی عێراق و ناوچەکەدا، کە لەگەڵ دروستبوونی دەوڵەتی کوردستاندا نین.
گۆڕان كه مێژووی بنیاتنانی ده‌وڵه‌تی کوردستانی نییە تا گلەیی ئەوەی لێ بکرێ بۆچی بۆ لەباربردنی دەرفەتی دەوڵەتی کوردستان دەچێتە بەغدا، ئه‌و ده‌مێكه دژایەتیی سەربەخۆییی کوردستانی به‌ئامانج گرتووه. به‌ڵام به‌داخم له یەکێتی كه نەدەبوو ئەو کارە بکات، له‌به‌رئه‌وه‌ی لە زۆر بواردا هاوبەشی راستەقینەی پارتی بوو لە بنیاتنانی پایه‌كانی حوكمڕانیی هه‌رێمی کوردستاندا. خۆ ئه‌وان باش ده‌زانن، به بیانووی له‌بارنه‌بوونی ڕاگه‌یاندنی سه‌ربه‌خۆیی، كه له راستیدا دژایه‌تیكردنی سه‌ربه‌خۆییه، له وه‌ها دۆخێك‌دا كه بێت‌و، ده‌رفه‌تی ڕیفراندۆم و سه‌ربه‌خۆیی له‌بار ببرێ -كه بۆیان ناچێته سه‌ر-، به سه‌د ساڵی دی ناڕه‌خسێته‌وه. 'له‌بارنه‌بوون' پاساوێكی گه‌لێك لاوازه و خه‌ڵكی كوردستان قه‌ت قه‌بووڵی ناكه‌ن له‌ژێر ناوی دژایه‌تیكردنی سه‌رۆك بارزانی و پارتی، حزب هه‌بن دژایه‌تیی خواستی له‌مێژینه‌یان بكات.
له‌مێژ نییه، بۆیه خه‌ڵكی كوردستان بیریان ناچێته‌وه كه ئه‌وه بارزانی بوو قه‌بووڵی نه‌كرد عێراق به‌شێكی جیانه‌كراوه بێ له ئوممه‌ی عاره‌بی و، ئاڵای كوردستانی به فه‌رمیی ناساند و شه‌ڕه دیپلۆماسییه‌كانی بۆ هێشتنه‌وه‌ی هێزی پێشمه‌رگه و دواجار ناساندنی وه‌ك تاكه هێزی ئاشتیخواز و دژ به تیرۆر ناساند، كه ئێستا له بری هه‌موو دنیا شه‌ڕی ڕێكخراوی داعش ده‌كا. هه‌ربۆیه خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان به‌ختی ئه‌وه بۆ هێزگه‌لی به‌رژه‌وه‌ندیخواز ناهێڵێته‌وه چی دی یاریی به چاره‌نووسی بكرێ و، له پێناو پشت له زه‌ویدان و فرۆشتنی نه‌وت له ده‌ره‌وه‌ی پلانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستاندا، ببنه‌وه كۆیله‌ی به‌غدا، ئه‌و به‌غدایه‌ی بكه‌وێته‌وه سه‌رپێ و له شه‌ڕی تیرۆر رزگاری ببێ، فه‌رمانده سه‌ربازییه‌كانی مالیكی گوته‌نی، به ئێف 16 و تانكه‌كانیان ده‌مانكه‌نه‌وه به كۆیله و، بۆ هه‌تایه خه‌ونی هه‌زاران شه‌هیدی سه‌ربه‌خۆیی له‌گۆڕ ده‌نرێ.
هه‌ر به ڕاست، درووشمی زلی یه‌كێتی له‌باره‌ی بڕیاردان له مافی چاره‌نووس و، هه‌وڵدانه‌كه‌ی گۆڕان بۆ چه‌سپاندنی پایه‌كانی دیموكراسی كه گوایه بۆ به‌رژه‌وه‌ندیی گه‌له، ته‌نیا له قاڵبی درووشمدا نه‌ماونه‌ته‌وه و، ئه‌مه ناچێته خانه‌ی خیانه‌تی نیشتیمانی و نه‌ته‌وه‌ییه‌وه؟. ئه‌م پرسیاره بۆ خوێنه‌ر جێ ده‌هێڵم.




