حه‌شدی‌شه‌عبی ماڵی دانیشتووانی فەلووجه ده‌سووتێنن

ئاژانسەکان-KDP.info- قایمقامی فەلووجە ڕایگه‌یاند ژێرخانی شارەکەیان دوچاری وێرانكارییه‌كی گه‌وره بۆته‌وه، و چەکدارانی حەشدی شەعبی ماڵ و شوێنی بازرگانییەکان دەسووتێنن.
لە لێدوانێکدا بۆ ڕۆژنامەی شەرقولئەوسەت، عیسا سایر قایمقامی فەلووجە ڕایگه‌یاند ژێرخانی فەلووجە کاول بووە؛ پرۆسه‌ی سووتاندن و ڕووخاندنی ماڵی هاووڵاتیان و دووكان و شوێنە بازرگانییه‌كان ئه‌و پێشێلكارییانه‌ن كه هێزه‌كانی سه‌ر به حه‌شدی‌شه‌عبی له ناوچه‌كه‌دا ده‌یكه‌ن. بە وتەی قایمقامی فەلووجە، "ئه‌وه‌ی ئیستا ڕوو ده‌دات بۆته هۆی زیانگه‌یاندنێكی زۆر به فەلووجە له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی سه‌ركرده باڵاكان له‌م پێشێلكارییانه ئاگادار كراونه‌ته‌وه، به‌ڵام تائێستا هیچ ڕێگرییه‌ك نه‌كراوه".




