٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

بینالی یڵدرم: "تا ئێستا ٣٦ کەس گیانیان لە دەست داوە"

سەرچاوە: KDP.info

ئیستانبووڵ-KDP.info-  لە لێدوانێکیدا بۆ رۆژنامەنووسان، سەرۆکوەزیرانی تورکیا (بینالی یڵدرم) گوتی: "تەقینەوەکەی فڕگەی ئەتاتورک لە ئیستانبووڵ، سەعات ٢١:٢٢ روویداوە و بەپێی زانیارییەکان، تا ئێستا ٣٦ کەس گیانیان لە دەست داوە و ژمارەیەکی زۆر برینداریش هەن؛ لە ئێستایشدا بریندارەکان لە نەخۆشخانەکانی ناوچەکە چارەسەر دەکرێن". 

(یڵدرم) گوتیشی: "بەپێی زانیاریی هێزە ئەمنییەکان، هەموو ئاماژەکان بەو ئاراستەیەدان کە کردەوە تیرۆریستییەکە لەلایەن رێکخراوی داعشەوە ئەنجام دراوە و، ئەنجامدەرانی تەقینەوەکان بە تەکسی هاتوونەتە فڕگەکەوە، سەرەڕای ئەو ئاماژانەش، کارەکانی لێکۆڵینەوە بەردەوام دەبێت".

(یڵدرم) ئاماژەیشی دا، کە بەم هێرشە جارێکی تر دەرکەوت کە تیرۆر هەڕەشەیەکی نێودەوڵەتیە لە رێیەوە کەسانی بێتاوان دەکاتە ئامانج و گوتی: "لەکاتیکدا وڵاتەکەمان بە سەرکەوتوویی خەبات لە دژی تیرۆر دەکات و بە جیا لەگەڵ دراوسێکانیدا لە قۆناغی ئاساییبوونەوەی پەیوەندییەکانیدایە، ئەنجامدانی هێرشێکی لەو چەشنە واتادارە. جارێکی تر دەرکەوتەوە کە تیرۆر رووداوێکی هەڕەشەیە بۆسەر هەموو میللەتەکان و وڵاتان. دەبێت لەسەر ئاستی جیهانی رووبەرووبوونەوە دژی تیرۆر بە هاریکاریی یەکتری بەردەوام بێت".

سەعات ٢١:٢٢، تەقینەوەیەک لە بەشی تەرمینالی گەشتی دەرەکیی فڕگەی ئەتاتورکی ئیستانبوول روویدا و بەهۆیە چەندان کەس بوونە قوربانی. 

 

هەواڵی پەیوەندیدار