له‌ناو مووسڵدا دوو باره‌گای داعشان خاپوور كران و گەلێک داعش‌یش كوژران

مووسڵ-KDP.info- فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی هاوپه‌یمانان له نیوەڕاستی شاری مووسڵدا، دوو باره‌گای داعشانیان کردنە ئامانج کە چەندان تیرۆریست تێیدا بوون و بەسەریاندا خاپوور کرا. به‌رپرسی لقی پارتی لەو پارێزگایەش ده‌ڵێ، نیشانشکێنێکی كه‌تیبه‌ی هەڵۆكان ئه‌ندامێكی داعشی پێكاوه.
(عسمه‌ت ره‌جه‌ب) به‌رپرسی لقی چوارده‌ی پارتی دیموكراتی كوردستان زانیاریی دا کە، فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی هاوپه‌یمانان له نیوەڕاستی شاری مووسڵدا دوو باره‌گای تیرۆریستانی داعشانیان له گه‌ڕه‌كی شورته و گه‌ڕه‌كی رۆشنبیری كردنه ئامانج و له ئه‌نجامدا جگه له خاپووركردنی باره‌گاکان چەندان تیرۆریست کە لە نیویاندا بوون كوژران.
ئەو ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی راگه‌یاند، چه‌كدارانی سه‌ربه كه‌تیبه‌ی هه‌ڵۆكانی مووسڵ به چه‌كی قه‌نناس له گه‌ڕه‌كی دۆمیزی لای چه‌پی شاری مووسڵ، ئه‌ندامێكی داعشیان كرده ئامانج و كوشتیان.
قائید میرۆ




