٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

"رەوشی تیرۆریستان لە مووسڵ ڕۆژ بە ڕۆژ خراپتر دەبێت"

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- بەرپرسێكی پارتی دیموكراتی كوردستان ڕایگەیاند، هاوپەیمانان هێرشەكانیان بۆ سەر تیرۆریستانی داعش لە سنووری مووسڵ چڕ كردووتەوە و، لە دوێنێوە ژمارەیەك تیرۆریست كوژراون.

(عیسمەت رەجەب)، بەرپرسی لقی چواردەی پارتی دیموكراتی كوردستان، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند: "ڕەوشی تیرۆریستانی داعش رۆژ بەرۆژ لە سەنتەری مووسڵ خراپتر دەبێت و هاوپەمانان هێرشەكانیان چڕ كردووتەوە بۆ بەئامانجگرتنی بنكە و بارەگاكانی گرووپی تیرۆریستیی داعش".

(رەجەب) گوتیشی: "لە گەڕەكی موسەننای سەنتەری شاری مووسڵ فڕۆكەیەكی بێفڕۆكەوانی هاوپەیمانان، ئۆتۆمبێڵێكی تیرۆریستانی داعشی كردووەتە ئامانج و، لە ئەنجامدا ئۆتۆمبێڵەكە بە ژمارەیەك چەكدارەوە لەناو براوە".

 

قائید میرۆ

هەواڵی پەیوەندیدار