٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

"داعش توركمانەكانی تەلەعفەری كردووەتە قەلغان"

سەرچاوە: KDP.info

تەلەعفەر-KDP.info- بەرپرسێكی توركمان لە هەرێمی كوردستانەوە ڕایدەگەیێنێ، تاقمە تیرۆریستەکەی داعش بۆ پاراستنی خۆیان، توركمانەكانی شارۆچکەی تەلەعفەریان کردووەتە قەڵغان و پەرژینی خۆیان!

ئایدن مەعرووف، کەسایەتی تورکمان، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی ڕاگەیاند: "ڕزگاركردنی ناوچە توركنشینەکانی تەلەعفەر ئاڵۆزە؛ مەترسی هەیە داعش ئەو پەنجاهەزار توركمانەی ئەوێ بکاتە پەرژینی خۆی."

مەعرووف گوتیشی: "ئێمە وەك نەتەوەی توركمان داوامان لە وەزارەتی پێشمەرگە كردووە لە شەڕی ئازادکردنی تەلەعفەردا، هێزێكی توركمانەکانیش بەشدار ببێت؛ جگە لەوەیش، تورکمانەکان شارەزای ئەو دەڤەرەن."

قائید میرۆ

هەواڵی پەیوەندیدار