كۆنسووڵخانهی سعوودیه لە هەولێر، تۆمەتەکەی ئێران بەبێ بنەما و ناڕاست وەسف دەکات

ههولێر-KDP.info- كۆنسووڵخانهی سعوودیە لە رێگەی راگەیەنداراوێکی فەرمییهوه، ئەو تۆمەت و هەواڵە رەت دەکاتەوە کە سەرچاوەیەکی ئێرانی دژی سعوودیه بڵاوی کردووهتەوە. هەروەها رهتی كردهوه كه چهكدارانی داعشی له شاری ههولێرهوه بۆ ئێران ناردبێت و، ههواڵهكهی به ناڕاست وهسف كرد.
كۆنسووڵخانهی سعوودیە له ههولێر، له بهیاننامهكهیدا، وێرای ڕهتكردنهوهی ههواڵێكی "فارس نیوز"ی كۆماری ئیسلامیی ئێران لهبارهی ناردنی چهكدارانی توندڕۆی داعش له ههولێرهوه بۆ ئێران، ڕایدهگهیێنێ، ''كۆنسووڵخانهی سعوودیە دەیەوێت ئاشکرای بکات کە، ئاژانسی فارسی ئێرانی، رۆژی دووشەممە رێککەوتی 20-6-2016 هەواڵێکی بڵاو کردووهتەوە کە تێیدا هاتووە (ئەمینداری ئەنجوومەنی تەشخسیی رژێم موحسین رەزائی رایگەیاندووە، کە سعوودیە دوو شانەی تیرۆریستی بە سەرپەرشتیی كۆنسووڵخانهی لە هەولێرەوە رەوانەی کوردستانی ئێران کردووە)، لەمبارەوە كۆنسووڵخانهی گشتیی شانشینی سعوودیە، روونی دەکاتەوە، کە ئەوەی لەم هەواڵەدا بڵاو کراوەتەوە لە ئانژانسی فارسدا، هیچ بنەمایەکی نییە و دوورە لە راستی، ئەو تۆمەتەش رەت دەکاتەوە کە ئاراستەی كۆنسووڵخانه کراوە.''




