٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

"دەیویست ترەمپ بە چەکی پۆلیسێک بکوژێ"

سەرچاوە: KDP.info

ئەمەریکا-KDP.info-  لە لاس ڤیگاسدا پیاوێکی بەڕەگەز بەریتانیایی لە هەوڵدابوو کە کردەیەکی کوشتن ئەنجام بدات و، چەکی دەستی پۆلیسێک بڕفێنێ و هێرشی پێبکاتە سەر (ترەمپ) و، یەکڕاست بیکوژێ.

 
پۆلیسی ئەمەریکا لە لاس ڤیگاسدا پیاوێکی بەریتانیایی دەستگیر کرد، کە هەوڵی دەدا لە کاتی بەڕێوەچوونی کەمپینی (دۆناڵد ترەمپ)ـی کاندیدی کۆمارییەکان بۆ سەرۆکایەتیی ئەمەریکا، هێرشی بکاتە سەر و، چەکی دەستی پۆلیسێک بڕفێنێ و، بەو چەکە یەکڕاست بیکوژێ.
 
لە گوتەی (مایکل ستیڤان ساندفۆرد)دا هاتووە "کە ئەو ماوەی ساڵێکە پلانی هەیە بۆ ئەوەی ترەمپ بکوژێ".
ئەو پیاوە بەریتانیاییە هۆکارەکەی دیار نییە کە بۆچی دەیەوێ (ترەمپ) بکوژێ، بۆ ئەو مەبەستە لە 5ـی مانگی دابێ، دادگا لێپێچینەوەی یاسایی لەگەڵیدا دەکات و، دواتر رادەگەیێنرێ کە بۆچی پیاوە بەریتانیاییەکە ویستوویەتی (ترەمپ) بکوژێ.

(مایکل ستیڤان) هەینی رابرد، لە یەکێک لە مەیدانەکانی تاقیکردنەوەی چەک لە لاس ڤیگاسدا مەشقی چۆنیەتیی تەقاندنی گوللەی ئەنجام داوە بۆ ئەوەی بتوانێ لە چۆنیەتیی کوشتنی (ترەمپ)دا سەرکەوتووبێ.شاو
 

هەواڵی پەیوەندیدار