له عێراق و سووریا و لیبیا، حه‌فته‌ی پاشه‌کشه‌ی داعش بوو

ئاژانسەکان-KDP.info- ئاژانسی ئه‌سۆشیه‌یتد پرێس له ڕاپۆرتێکدا که په‌یامنێره‌کانی له هه‌ر سێ وڵاتی عێراق، سووریا و لیبیا ئاماده‌یان کردووه ده‌ڵێت، "داعش له‌هه‌ر سێ وڵات له پاشه‌کشێدایه".
ئاژانسه‌که ده‌ڵێت "له‌ماوه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا داعش له عێراق و سووریا و لیبیا پاشه‌کشه‌ی کردووه، له فه‌للوجه قۆناغی دووه‌می شه‌ڕه‌که ده‌ستی پێکردووه و هه‌ره‌سی داعش ته‌واو دیاره، له ڕه‌ققه‌ی سووریاش به هه‌مان شێوه هێزه جیاجیاکان پێشڕه‌وی ده‌که‌ن و داعش زۆر لاوازە له وه‌ڵامدانه‌وه، هەروەها بە پێی ڕاپۆرتەکەی ئه‌سۆشیه‌یتدپرێس، له شاری سێرتی لیبیا هێزه‌کانی سه‌ر به حکوومه‌ت پشتێنه‌ی گرنگیان به‌ده‌سته‌وه‌یە.




