ئەمریکا کۆنفرانسی پشتیوانی بۆ عێراق ساز دەکات

ئاژانسەکان-KDP.info- بەمەبەستی دۆزینەوەی ڕێکارێک بۆ دەربازکردنی عێراق لە دۆخی ئێستای، ئەمریکا بە هاوکاریی چەند وڵاتێک کۆنفرانسێکی تایبەت ساز دەکات.
ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز بڵاوی کردەوە، ولایه‌ته‌یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ڕایگه‌یاند له‌گه‌ڵ وڵاتانی كه‌نه‌دا و ئه‌ڵمانیا و ژاپۆن به‌شداری ده‌كات له كۆنفرانسی (هاریكاریی مرۆیی بۆ عێراق) له ڕیكه‌وتی 20ی ته‌موز له واشنتۆن.
لەو بارەیەوە، جۆن كێربی گوته‌بێژ به‌ناوی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا بۆ ڕۆژنامه‌نووسان وتی کە ئه‌و كۆنفرانسه هه‌وڵێكه بۆ یارمه‌تیدانی خه‌ڵكی عێراق بۆ ده‌ربازبوون لەو قه‌یرانی مرۆیی و وێرانكارییه‌ی كه داعش به‌سه‌ر ئه‌و وڵاته‌دا هێناویه‌تی.




