شرۆڤه‌کارێکی سه‌ربازیی : شه‌ڕه‌که‌ی سووریا به‌ره‌و ئوردن ده‌چێت

ئاژانسەکان-KDP.info- شرۆڤه‌کارێکی سه‌ربازیی لوبنان پێشبینی کردووە کە شەڕ و نائارامییەکانی سووریا، وڵاتی ئوردنیش بگرێتەوە.
هیشام جه‌بار جه‌نه‌ڕاڵێکی سه‌ربازیی لوبنانی خانه‌نشینه و وه‌ک شرۆڤه‌کاری سه‌ربازی کار ده‌کات، به ئاژانسی ئه‌سۆشیه‌یتدپرێسی ڕاگه‌یاندووه، شه‌ڕه‌که‌ی سووریا به‌ره‌و ئوردن ده‌چێت.
ئه‌م لێدوانه‌ی جه‌بار، دوای ئه‌و ته‌قینه‌وه‌یه دێت که له ناوچه‌ی ڕوقبانی سنووری ئوردن ڕوویدا و بەهۆیەوە شه‌ش سه‌ربازی ئوردنی گیانیان له‌ده‌ست دا و ١٢ی دیکه‌ش بریندار بوون. هه‌روه‌ها ده‌ڵێت "به هۆی ئه‌وه‌ی ئوردن پشتیوانی له ئۆپۆزسیۆنی سووریا کردووه‌که ئه‌مریکا پشتگیری‌یان ده‌کات، ڕێگای هاتووچۆ و بردنی پێداویستی پێداون، هەربۆیە له شه‌ره‌که به دوور نابێت".




