٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

پەرلەمانتارێکی عێراق: زۆربەی سەرکردەکانی داعش لە موسڵەوە بەرەو ڕەققە هەڵاتوون

سەرچاوە: KDP.info

ئاژانسەکان-KDP.info-  ئەندامێکی پارێزگای نەینەوا لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاشکرای کرد زۆربەی سەرکردەکانی داعش لە ناو مووسڵ بەرەو پارێزگای ڕەققە لە سووریا هەڵاتوون. 

نایف شەمەری بە ئاژانسی سۆمەریە نیوزی وت کە بەشێکی زۆر لە سەرکردەکانی داعش لەگەڵ بنەماڵەکانیان شاری موسڵیان جێهێشتووە و خۆیان گەیاندووەتە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی داعش لە پارێزگای ڕەققە. ئەوەشی ڕاگەیاندووە کە لەئێستادا چەکدارانی داعش هەر دوو ناوچەی (ئەلوەحدە و سۆمەر)یان لە ناو شاری موسڵ بەتەواوی چۆڵ کردووە.

ئەو پەرلەمانتارەی عێراق هەروەها پێشبینی کرد، بەم زووانە، ئۆپەراسیۆنێکی بەربڵاو بۆ سەر ژمارەیەک لە گوندەکانی نزیکی موسڵ دەست پێبکات وەک سەرەتایەک بۆ ئۆپەراسیۆنی ئازادکردنەوەی موسڵ و ناوچەکانی دیکەی پارێزگای نەینەوا.

هەواڵی پەیوەندیدار