پێگەی ستراتیژی: ئەمەریکا لە بنیاتنانەوەی سوپای عێراق شکستی برد

ئەمەریکا -KDP.info- بە گوێرەی هەواڵی پێگەی ستراتیژی، ئەمەریکا لە بنیاتنانەوەی سوپای عێراق شکستی برد و، سوپاکە ئێستا پشت بە ئەمەریکا نابەستێ.
ئەمەریکا لەوەتەی پرۆسەی ئازادی عێراق تاوەکوو ئێستایشی لەگەڵدابێ هەر سەرقاڵی بنیاتنانەوەی سوپای عێراقە، بە هەدەردانی چەندان ملیۆن دۆلار و بگرە لە ملیار دۆلاریش زیاتر لەگەڵ ئەوەی کۆمەکی وڵاتانی هاوپەیمانان بۆ جەنگی دژ بە داعش لە گشت ئەو هەوڵانەدا کە کۆمەکی زۆری سوپای عێراق کرا بەڵام ئەو سوپایە نەبووە بە سوپا.
سەدان سەربازڕاهێن و مەشقی جۆراوجۆریش کەڵکی نەبوو؛ ئەو سوپایە ئیدی وا ڕادەستی ئەو حەشدیشەعبییە میلیشیایە بووە کە جڵەوەکەی بە دەست ئێرانەوەیە و هەژموونی ئێران لەسەر سوپای عێراق زیاتر بوو.
بۆیە ئەمەریکا دەبێ بە خۆیدا بچێتەوە کە بۆچی دەیەوێ سوپایەکی وا بەهێز بکات کە هیچ وەفایەکی بۆ ئەمەریکا نییە؟
شاو




