ئەمەریکا: خەتای مالیکی بوو داعش دەرکەوت

ئەمەریکا-KDP.info- میدیای ئەمەریکا کە دێتە سەر داعش لە عێراقدا، ڕێک ئاماژە بەو ستراتیژیانە دەکات کە مالیکی لە سەردەمی حوکمڕانی خۆیدا لە بڕیارەکانیدا کردی و بووە هۆکارێک بۆ گەشەکردنی داعش.
فۆرینپۆلیسی بڵاوی کردووەتەوە کە مالیکی ئەوەندە بڕیاری هەڵەی دەرکرد، داعش لە عێراق گەشەی کرد و بەدیارکەوت. ئاماژیشی دا کە دەبێ عێراق وانە لەو بڕیارانە وەربگرێ بۆ ئەوەی پێگەی تیرۆر لەو وڵاتەدا بەهێزتر نەبێ. لای خۆیەوە عەقیدی خانەنیش، ئەنتۆنی دین ڕایگەیاند کە بەهۆی ئەو بڕیارە هەڵانەی کە مالیکی دەیدان لە عێراقدا داعش بەدیار کەوت.
پێگەی ستراتیژی لە بابەت هەڵەی ستراتیژی مالیکی نووسیویەتی کە ئەو هەڵانە بووە هۆکارێک کە یەکڕیزیی نێوان سوننە و شیعە تێک بدات؛ مالیکی وەک دژمن سەیری سوننەکانی دەکرد.
شاو




