٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

هێشتا زیانمەندانی خورماتوو قەرەبوو نەكراونەتەوە

سەرچاوە: KDP.info

خورماتوو-KDP.info- هێشتا زیانمەندانی شەڕ و ئاڵۆزییەكانی خورماتوو قەرەبوونە كراونەتەوە؛ دەیان خێزانی لەبەر شەڕ ماڵیان لێ تێک چوو.


(حەسەن محەممەد ئەحمەد) ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای سەلاحەدین، وای بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوت: "هێشتا زیانلێكەوتوانی شەڕ و ئاڵۆزییەكانی خورماتوو قەرەبوو نەكراونەتەوە، هاووڵاتیان چاویان لەوەیە ئەو لیژانەی پێك هێنراون قەرەبووی ئەو هاووڵاتیانە بكەنەوە."

گوتیشی: "بۆ قەرەبووكردنەوەی ئەو هاووڵاتیانەی زەرەری گیانی و ماددییان بەركەوتووە، دوو لیژنە لەسەر ئاستی ئەنجوومەنی وەزیران و ئەنجوومەنی نوێنەراندا پێك هێنراون و حكوومەتی عێراق خۆی سەرپەرشتییان دەكات، بەڵام هەتا ئێستا هیچ هاووڵاتیەك قەربوو نەكراوەتەوە، بۆیە داوا دەكەین هەرچی زووە ئەوانەی زیانیان بەركەوتوو قەربوو بكرێنەوە."

شایانی باسە، لە دوایین ڕێككەوتنی نێوان كورد و حەشدی‌شەعبی بڕیاری قەرەبووكردنەوەی سەرجەم زیانلێكەوتوان درا و، هەر سێ سەرۆكایەتییەكەی عێراقی لێ ئاگادار كرایەوە، بەڵام تا ئێستا هیچ شتێك دیار نییە".

ڕابین شێروانی

هەواڵی پەیوەندیدار