٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

"هەرێم دەتوانێ داوا لە سندووقی نێودەوڵەتی بکات"

سەرچاوە: KDP.info

بەغدا-KDP.info- بڕیارە مانگی دابێ یەکەم وەجبەی قەرزی نێودەوڵەتی بگاتە عێراق کە بڕەکەی ٦٠٠ملیۆن دۆلارە؛ ئەندامێکی لیژنەی دارایی دەڵێت، گەر بەغدا پشکی ھەرێم نەدات، دەتوانین داوا لە سندووقی نێودەوڵەتی بکەین بە جیا پشکی ئێمە بدەن.

ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق (حاکم سەرحان سلێڤانەیی) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "بڕیارە مانگی دابێ بڕی ٦٠٠ملیۆن دۆلار وەکو وەجبەی یەکەمی قەرزی نێودەوڵەتی بگاتە دەستی عێراق، بەڵام بڕوا ناکەم بەغدا پشکی ھەرێم بدات؛ ئەو مووچەی فەرمانبەرانی بڕیوە، جا چۆن قەرز دەدات!"
(حاکم سەرحان سلێڤانەیی) گوتیشی، ئەگەر ھەرێم بچێتە دادگای فیدراڵیش سکاڵا بکات سوودی نابێت، لەبەر ئەوەی دادگا بێلایەن نییە و، من خۆم متمانەم پێی نییە.
لەبارەی ڕێگەچارەش وتی، ھەرێم دەتوانێ نەدانی پشکی خۆی لەو قەرزە بکاتە بەڵگە و داوا لە سندووقی نێودەوڵەتی بکات لەو قەرزەی بە عێراقی دەدەن بە جیا پشکی ھەرێمی کوردستان بدەن.

بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار