داوا له ئۆباما ده‌که‌ن له هه‌ڵمه‌تێکدا ئه‌سه‌د بڕووخێنێت

ئاژانسەکان-KDP.info- ٥١ دیپلۆماتکاری وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا یادداشتێکی هاوبه‌شان ئیمزا کرد و داوایان له باراک ئۆباما سەرۆکی وڵاتەکەیان کرد سیاسه‌تی خۆی به‌رامبه‌ر سووریا بگۆڕێت و له هه‌ڵمه‌تێکدا ڕژێمی به‌شار ئه‌لئه‌سه‌د بڕووخێنێت.
دیپۆماتکارهکان داوا ده‌که‌ن، ئۆباما فه‌رمان به وەزارەتی به‌رگریی بکات، هه‌ڵمه‌تێکی پاککردنه‌وه ئه‌نجام بدات و له‌و هه‌ڵمه‌ته‌دا ڕژێمی ئه‌سه‌د بڕووخێت." هەروەها ڕه‌خنه‌ی توند له ئۆباما ده‌گرن به‌وه‌ی له ئه‌نجامی سیاسه‌ته‌کانی ئه‌ودا ئه‌و بارودۆخه‌ی سووریا ڕوویداوه.




