توركیا.. هه‌ڵگرتنی پارێزبه‌ندیی په‌رله‌مانتاران

هەولێر-KDP.info- وه‌زاره‌تی دادی توركیا، 682 دۆسیه‌ی سه‌باره‌ت به 139 په‌رله‌مانتار كه له‌لایه‌ن په‌رله‌مانه‌وه بۆی نێردرابوو، ره‌وانه‌ی داواكاری گشتیی په‌یوه‌ندیدار كرد. وایش بڕیاره، هه‌فته‌ی دابێ 799 دۆسیه بكرێنه‌وه كه له‌سه‌ر 152 په‌رله‌مانتار به تۆمه‌تی جیاواز تۆمار كراون.
وه‌زاره‌تی دادی توركیا 117 دۆسیه‌ی سه‌باره‌ت به 57 په‌رله‌مانتار كه هه‌ریه‌كه له سه‌رۆكی گشتیی جه‌هه‌په (كه‌مال كڵچدارئۆغڵو)، سه‌رۆكی مه‌هه‌په (ده‌وڵه‌ت باخچه‌لی) و هاوسه‌رۆكانی هه‌ده‌په (سه‌لاحه‌دین ده‌میرتاش) و (فیگه‌ن یوكسێكداغ)ـیشیان تێدایه، راده‌ستی داواكاری گشتیی په‌یوه‌ندیدار كردووه و كاره‌كانی ئه‌و 682 دۆسیه‌یه‌ش ته‌واو كراوه كه سه‌باره‌ت به 139 په‌رله‌مانتار له‌لایه‌ن په‌رله‌مانی توركیاوه بۆ وه‌زاره‌ته‌كه نێردرابوو.
بەگوێرەی هەواڵێکی ئاژانسی ئه‌نادۆڵوی تورکیا، دواجار وه‌زاره‌تی داد ئه‌و 682 سكاڵانامه‌یه‌ی ره‌وانه‌ی داواكاری گشتیی په‌یوه‌ندیدار كرد. به‌وپێیه كاره‌كانی په‌رله‌مان و وه‌زاره‌تی داد سه‌باره‌ت به 799 دۆسیه‌كه كه له‌سه‌ر 152 په‌رله‌مانتار تۆمار كراون كۆتایی هات و ئیدی له ده‌ستی دادگادایه.
قۆناغی كردنه‌وه‌ی دۆسیه‌كان له داواكاری گشتی
داواكاری گشتی بۆ هه‌ر سكاڵانامەیه‌ک دۆسیه‌یه‌ك ده‌كاته‌وه. دۆسییه‌كان به‌پێی یاسای سزادانی توركیا و یاسای سزا و دادگاییكردنه‌كان به‌ڕێوه ده‌برێن. ئه‌و په‌رله‌مانتارانه‌ی پارێزبه‌ندییه‌كانیان هه‌ڵگیراوه، وه‌ك په‌رله‌مانتار ده‌مێننه‌وه.
په‌رله‌مانتارێك كه پارێزبه‌ندییه‌كه‌ی هه‌ڵگیراوه، ته‌نها له‌سه‌ر ئه‌و تۆمه‌ته دادگایی ده‌كرێت كه پارێزبه‌ندییه‌كه‌ی به‌هۆیه‌وه هه‌ڵگیراوه. ئه‌وانه‌ی سكاڵانامه‌یان له‌دژ تۆمار كراوه دادگایی ده‌كرێن. له‌سه‌ر ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی ده‌درێنه پاڵ په‌رله‌مانتارێك، دۆسیه‌كانیان رەوانەی دادگای ئێشكگر دەکرێنەوە.
بۆ دوورخستنه‌وه‌ی په‌رله‌مانتارێك، به‌ندێك له مادده‌ی 84ی ده‌ستووردا له‌ژێر ناونیشانی "دوورخستنه‌وه‌ی په‌رله‌مانتار"دا ئاماده ده‌كرێت. ئه‌گه‌ر په‌رله‌مانتارێك به‌هۆی سزادانه‌وه یان سنوورداركردنه‌وه دوور بخرێته‌وه، دوورخستنه‌وه‌كه‌ی به ڕاگه‌یاندنی دوابڕیاری دادگا به په‌رله‌مان ده‌بێت. به ڕاگه‌یاندنی بڕیاری دادگا له‌سه‌ر سزادانی په‌رله‌مانتاره‌كه به ئه‌نجوومه‌نی گشتیی په‌رله‌مانی توركیا، له په‌رله‌مانتاری دوور ده‌خرێته‌وه.




