ئەمەریکا پێشبینی دەکات خەڵکی زیاتر ئاوارە ببن.. ٢٠ ملیۆن دۆلاری بۆ لێقەوماوانی فەللوجە تەرخان کرد

هەولێر-KDP.info- وڵا‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مه‌ریكا پێشبینی دەکات، لە چەند ڕۆژی دابێ، خەڵکی زیاتر ئاوارە ببن و، 20 ملیۆن دۆلاریشی وه‌ك كۆمه‌كى مرۆیى بۆ به‌ده‌نگه‌وه‌چوونى بانگه‌وازى كۆمسیۆنى باڵاى په‌نابه‌رانى سه‌ر به‌نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ لێقەوماوانی فەللوجە ڕا‌گه‌یاند.
هاوکات لەگەڵ ڕووداوەکانی شەری تیرۆر لە عێراقدا و بە تایبەت هەڵمەتی ڕزگارکردنی شارۆچکەی فەللوجە، وڵا‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مه‌ریكا 20 ملیۆن دۆلارى تری وه‌ك كۆمه‌كى مرۆیى بۆ به‌ده‌نگه‌وه‌چوونى بانگه‌وازى كۆمسیۆنى باڵاى په‌نابه‌رانى سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ ئاوارە و لێقەوماوانی فەللوجە ڕاگەیاند.
بەگوێرەی ڕاگەیێندراوێکی کۆنسووڵخانەی گشتیی ئەمەریکا لە هەولێر، ئه‌م بەخشینە به‌شێك ده‌بێت له پاكێجێكى گه‌وره‌ى كۆمه‌كى مرۆیى كه له كۆتایى ئه‌مساڵدا ڕاده‌گه‌یه‌نرێت.
زیاتر له 3.3 ملیۆن عێراقى له ساڵى 2014ـه‌وه له ناوخۆى وڵات‌دا ئاواره بوون و، وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا پێشبینى دەکات بە هۆی شەڕی تیرۆریستانی داعشەوە لە عێراقدا و باری خراپی هاووڵاتیانەوە، لە چەندی ڕۆژی دابێ، خه‌ڵكی زیاتر ئاوارە ببن.
به‌گوێره‌ى هه‌ڵسه‌نگاندنى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، نزیكه‌ى 85000 كه‌س فه‌للوجه‌یان جێهێشتووه. كۆمسیۆنى باڵاى په‌نابه‌رانى سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان هه‌ماهه‌نگى و به‌ڕێوه‌به‌ردنى كه‌مپ و هه‌روه‌ها پاراسستنیشى وه‌ك كارى هه‌ره له‌پێشینه‌ى خۆى بۆ به‌ده‌نگه‌وه‌چوونى مرۆیى له فه‌للوجه ده‌ستنیشان كردووه، کە هه‌روه‌ها پێداویستییه زۆر پێویسته‌كانی وەک ئاو وخزمه‌تگوزاریى ته‌ندروستى و په‌ناگا و خۆراك له‌خۆ ده‌گرێت.
بەگوێرەی زانیارییەکان، ئاژانسه مرۆییه‌كان به‌ده‌م وه‌ڵامدانه‌وه‌ى قه‌یرانه‌كه‌وه ده‌چن، به‌ڵام كۆمه‌ككردنى زیاتری لێقەوماوان زۆر پێویسته. وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکایش ڕایدەگەیێنێ، هانى وڵاتانى تر ده‌ده‌ین به به‌خشنده‌ییه‌وه به‌ده‌م بانگه‌وازه‌كه‌ى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان تابیه‌ت به عێراقه‌وه بچن.




