سوپای عێراق هێرش دەکاتەوە سه‌ر ناحیه‌ی گه‌یاره

هەولێر-KDP.info- فه‌رمانده‌یه‌كی سوپای عێراق ڕایگەیاند، ئۆپه‌ڕاسیۆنی ڕزگارکردنەوەی گونده‌كانی رۆژئاوای مه‌خموور راگیراوه و، بڕیاره له رۆژانی دابێ، سوپای عێراق له دوو قۆڵه‌وه به‌ره‌و ناحیه‌ی گه‌یاره پێشڕه‌وی بكات.
عه‌مید رۆكن (حه‌ماد دزه‌یی) فه‌رمانده‌ی لیوای 91ـی سوپای عێراق به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگه‌یاند، "ئۆپه‌ڕاسیۆنی سوپای عێراق بۆ گرتنه‌وه‌ی ژماره‌یه‌ك گوندی رۆژئاوای مه‌خموور كۆتایی هات و، (نه‌سر، كه‌به‌رۆك، مه‌هانه، خه‌ره به‌ردان و خرابه شه‌مام) له تیرۆریستانی داعش پاك کراونه‌ته‌وه، لەو پرۆسەیەدا زیانێكی زۆر به تیرۆریستانی داعش گه‌یێندراوه و به ده‌یان كوژراو و برینداریان هه‌بووه."
عه‌مید روكن (حه‌ماد دزه‌یی) راشیگه‌یاند، "له ئێستادا ئۆپه‌ڕاسیۆنی سوپای عێراق راگیراوه و، له به‌ری مووسڵیش سوپا پێشڕه‌وی به‌ره‌و ناحیه‌ی گه‌یاره و شه‌رگات ده‌كات، ئێمه‌ش له به‌ره‌ی مه‌خموور له‌سه‌ر پێشوه‌چوونه‌كانی به‌ره‌ی لای مووسڵ وه‌ستاوین و، پلان هه‌یه له رۆژانی دابێ، قۆناغی دووه‌می ئۆپه‌ڕاسیۆنه‌كه دەست پێ بکات و به‌ره و ناحیه‌ی گه‌یاره پێشڕه‌وی بكه‌ین".
قائید میرۆ




