بان کی مۆن: سه‌رده‌می به‌کارهێنانی توندوتیژی سێکسی له شه‌ڕه‌کاندا به‌سه‌رچوو

ئاژانسەکان-KDP.info- له ڕۆژی جیهانیی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی توندوتیژی سێکسی له کاتی شه‌ڕ و کێشه‌کاندا، بان کی مۆن، سکرتێری گشتیی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان له وتارێکی تایبه‌تدا وتی "سه‌رده‌می به‌کارهێنانی توندوتیژی سێکسی به‌سه‌رچوو".
بان کی مۆن وتی "ئه‌و سه‌رده‌مه به‌سه‌رچوو که چاوپۆشی له‌وانه بکرێت که ئه‌وه‌یان وه‌ک ئامراز به‌کارهێناوه و هه‌رچی بن، ده‌بێ بچنه بەرده‌م دادگا و به‌رپرسیارێتی تاوانه‌که‌یان هه‌ڵبگرن." وتیشی له‌م ماوه‌یه‌دا چه‌ندین فه‌رمانده‌ی سیاسی و سه‌ربازیش که له وڵاتان ئه‌و تاوانه‌یان کردووه، دراونه‌ته دادگا و سزای توند دراون.
بە وتەی بەرپرسی یوئێن، "گرووپه تیرۆریسییه‌کانی داعش و بۆکۆ حه‌رام به به‌رفراوانی ئه‌و کاره‌یان له عێراق و نه‌یجیریا ئه‌نجام داوه، به ئامانجی ڕاکێشانی چه‌کداران و کۆکردنه‌وه‌ی پاره، بۆیە سزایان زۆر قورسه." لەو ڕووەوە داوای کرد ئه‌و قوربانیانه‌ی که لایان ماونه‌ته‌وه ئازادیان بکه‌ن، جیهان له دوای ئازادکردن و سزادانی تاوانبارانه.




