هه‌ڵوێستی ترمپ ناده‌ستوورییه

هەولێر-KDP.info- تۆم کلوو کۆنگسمانی ئه‌مریکا سه‌ر به کۆمارییه‌کان ڕه‌خنه‌ی له هه‌ڵوێستی (دۆناڵد ترامپ) کاندیدی حزبه‌که‌ی گرت له دژی کۆچبه‌رانی موسڵمان لە ئەمریکا.
تۆم کلوو ده‌ڵێت "ئێمه نابێ پشتیوانی هه‌ڵوێستی وا بکه‌ین، چونکه ده‌توانین کورد به نموونه بێنینه‌وه که مسڵمانن و نابێت له خۆمانیان بکه‌ین، ببینه چۆن ئه‌وان شه‌ڕی داعش ده‌که‌ن".
دۆناڵد ترامپ کاندیدی کۆمارییەکانی ئەمریکا بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆکایەتیی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، پێشتر گوتبووی ئه‌گه‌ر ببێت به سه‌رۆکی ئه‌مریکا، ڕێگا نادات کۆچبه‌رانی مسڵمان ڕوو لە وڵاته‌که‌ی بکەن.




