٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

حەشدی‌شەعبی ئاسایشیان لە خورماتوو بڕیوە

سەرچاوە: KDP.info
  خورماتوو -KDP.info- لەبەر ململانێی نەتەوەكان و پێكهاتەكانی خورماتوو، شارەكە ئاسایشی لێ حەرام بووە؛ بە تایبەت کە حەشدی‌شەعبییش هاتن و، دەستیان کردە کاری نابەجێ، وەزعەکەیان ئەوەندەی تر تێک دا.

(ئەحمەد عەزیز شێخ لەنگەری) بە ماڵپەڕی‌ فەرمیی پارتیی‌ دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "ماوەیەكە خورماتوو ئاسایشی لێ بڕاوە؛ دەڵێی شاری بێخاوەنە؛ ئەوەتا دوێنێ لە ڕێگا سەرەكییەکەی كەركووك ـ دووز تەقینەوەیەک کرا؛ كەسێك لە تەقینەوەکەدا شەهید بووە. ئەمڕۆش دوو تەقینەوەی تر قەوما؛ یەكێكیان لە بەر بارەگای بەرەی توركمانیدا بووە و ئەویتریشیان نزیك بارەگای بازنەی حەمرینی یەكێتی نیشتمانیی كوردستان. لە دوێنێوە 4 كەس شەهید بوونە و 12 كەس زیاتریش بریندار بوونە."

)شێخ لەنگەری) جەختیشی كردەوە: "ململانێی نەتەوەكان و پێكهاتەكانی شارەكە ئاسایشی لە خەڵکەکە تێک داوە؛ حەشدی‌شەعبییش بووەتە دەردی سەر دەردان. هەروابێتەوە لایەنە کوردە باڵادەستەکەی ناوچەكەیش كەموكوووڕییەکی زۆری هەیە."

گوتیشی: "پێرێ چەكدارانی حەشد، شكستێكی گەورەیان خوارد لە داعش؛ بە پەلەپرتکێ  ڕایان‌کرد و، چوار گونیشیان بۆ داعش چۆڵ کرد! لەو شەڕەدا چەند بەرپرسێکی گەورەیان لێ کوژراوە و، شێتوهار بوونە!"

سەرباز واحید

هەواڵی پەیوەندیدار