وەزیرە کۆنەکان دەگەڕێنەوە؛ دانیشتنی دووەمی پەرلەمان هەڵوەشایەوە

بەغدا-KDP.info- وه‌زیره كۆنه‌كانی حكوومه‌تی عێراق تانه و سكاڵایان له دادگای فیدراڵی تۆمار كردووه؛ به هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی دانیشتنی دووه‌می په‌رله‌مان وه‌زیره كۆنه‌كان ده‌گه‌ڕێنه‌وه.
(د. ئه‌شواق جاف) به ماڵپەڕی فه‌رمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "ئه‌گه‌ر دانیشتنی دووه‌می ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق هه‌ڵبوه‌شێته‌وه، ئه‌وا وه‌زیره كۆنه‌كان ده‌گەڕێنه‌وه؛ دیارە پەرلەمانتاران لە ئاخر دانیشتن‌دا وەزیرەکانیان بە چاک و خراپەوە بەرکنار کردبوو!"
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق گوتیشی: "وه‌زیره كۆنه‌كانیش تانه‌یان گرتووه و سكاڵایان له دادگای فیدراڵ‌دا تۆمار كردووه و، گوتوویانە پەرلەمان دەنگی زۆرینەی پەرلەمانتارانی پێ نەبووە، تا بەرکناریان بکات.
(جاف) ڕوونیشی كرده‌وه كه "خۆی ئێمە پێمان باش هه‌ندێك لە وه‌زیرەکان بەرکنار بکرێن، به‌ڵام هه‌ندێ وەزیر، توانا بوون و، بەرکنارکردنەکەیان چ مانای نەبوو! جا عەبادی ڕەخنەی لێ گیراوە و دەڵێن ئەگەر وەزیری خراپ و گەندەڵی هەبووە بۆ لەو دوو ساڵەدا نەهاتووەتە پەرلەمان و خۆی لێ کڕ کردووە؟
نەشوان بەرزنجی




