دوایین ئاماری تەقینەوەکەی خورماتوو
_(1)__2016_06_18_h15m47s33__HK.jpg)
خورماتوو-KDP.info- لە خورماتوو لە نزیک کۆمیتەی یەکێتی نیشتمانی کوردستاندا ئۆتۆمبێلێکی بارھەڵگری بۆمبڕێژکراو تەقییەوە، بەپێی دوایین ئامار سێ کەس شەھید بوونە و، ١١ـی دیکەش بریندار بوونە.
بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی قایمقامیەتی دوزخورماتوو (محەمەد فایق) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "لە تەقینەوەکەی ئەمڕۆدا سێ کەس شەھید کەوتن و، ١١ کەسیش بریندار بوونە." (محەمەد فایق) گوتیشی، شەھیدەکان دووانیان کارگوزاری شارەوانین و ئەوەی دیکەش مفەوزی پۆلیسە و، بریندارەکانیش سێانیان پێشمەرگەن و ئەوانەی دیکەش پۆلیسن.
بە پێی زانیاری جگە لەو تەقینەوە گەورەیە لە بەردەم بارەگای جەبهەی تورکمانیشدا بۆمبێک تەقیوەتەوە، بەڵام تاوەکو ئێستا زەرەر و زیانەکەی دیار نییە.
بڵند ئیبراھیم




