2500 کەسی دی خۆیانیان گەیاندە سنووری پێشمەرگە

به‌رپرسی كه‌مپی دیبه‌گه (ڕزگار عوبێد)، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "ئەم به‌یانییە له میحوه‌ری مه‌خموورەوە هەزار کەس زیاتریش بە خێزانەوە خۆیانیان گه‌یانده سنووری هێزه‌كانی پێشمه‌رگه؛ به هه‌ماهه‌نگی له‌گەڵ میحوه‌ری مه‌خمووردا ئه‌و خێزانانه گواسترانه‌وه بۆ كه‌مپی دیبه‌گه."
(ڕزگار عوبێد ) ڕاشیگه‌یاند: "دوێنێش نزیكه‌ی 1380 كه‌س خۆیانیان گه‌یانده لای هێزه‌كانی پێشمه‌رگه؛ لە دوێنێوە نزیکەی 2500 كه‌س پەنایان هێناوەتە بەر پێشمەرگە؛ ستافی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانییش ڕێک لەوێ حازر بوون و، خەڵکەکەیان باروبوو دەکرد؛ وا خۆراک و جێوڕێیشیان بۆیان دابین کردووە.
به‌رپرسی كه‌مپی دیبه‌گه گوتیشی: "كێشه‌ی هه‌ره سه‌ره‌كیمان ئەوەیە ئەوەندە جێوڕێمان نییە بەشێ ئەو هەموو ئاوارەیە بکا؛ داوا لە به‌پرسی یونسیف و یوئێن و قایمه‌قام و پارێزگاری هه‌ولێریش ده‌کەین تا چاره‌سه‌رێك بدۆزنەوە و شوێنێك ده‌ستنیشان بكەن بۆ دروستكردنی كه‌مپی نوێ؛ ئێستا بە پەلە 420 دەوار (خێمه)مان هەڵداوە، به‌ڵام ئه‌مه چاره‌سه‌ر نییه؛ وا ئاوارەی دیکەیش بەڕێوەنە."
نەشوان بەرزنجی




