ساندەر لەگەڵ هیلاری کلینتۆن، دژی ترەمپ دەجەنگێت

ئەمەریکا-KDP.info- سیناتۆر بێرنی ساندەرز ڕکابەری هێلاری کلینتۆن بۆ کاندیدایەتیی دیموکراتەکان بۆ هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتیی ئەمەریکا بەڵێنی داوە لەگەڵ خانم هێلاری کلینتۆندا کار بکات بۆ ڕێگەگرتن لە دۆناڵد ترەمپ و، نەهێڵێت ببێت بە سەرۆکی ئەمەریکا.
پێگەی دەنگی ئەمەریکا بڵاوی کردووەتەوە کە ساندەرز گوتی لەو پێنج مانگەدا، واتە هەتا کاتی دەنگدانەکە، لەگەڵ خانم هێلاری هەوڵی خۆی دەدات بۆ شکاندنی دۆنالد ترەمپ کە پێشبینی دەکرێت ببێتە کاندیدی کۆمارییەکان.
پاشان گوتی بەردەوام دەبێت لە بانگەشەکردن بۆ سیاسەتی لیبراڵی خۆی و گۆڕانکاری لە نێو حزبی دیموکراتدا. بەڵام هیچ ئاماژەیەکی نەکرد کە لە پێشبڕکێکە دەکشێتەوە یان پشتیوانی لە خانم هێلەری دەکات بۆ کاندیدبوون بۆ سەرۆکایەتی ئەمەریکا.
هەرچەندە هێلاری کلینتۆن پشتیوانی 2800 شاندی دیموکراتی هەیە لە کاتێکدا بە بەپێی ڕێساکان تەنیا پشتیوانی 2383 شاندی بەسە، بەڵام هێشتا نابێتە کاندیدی فەرمی هەتا لە کۆنگرەی گشتیی دیموکراتەکاندا بڕیاری لێ نەدرێت. کۆنگرەکە لە 25 تا 28ـی مانگی حەفت لە شاری فیلادلفیای ویلایەتی پەنسلڤانیا ساز دەکرێت.
شاو




