"بازرگانیکردن بە مرۆڤ زیادی کردووە"

ئاژانسەکان-KDP.info- کۆمسیۆنی ئه‌ورووپا لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کی بڵاو کرده‌وه که ئاماژه به‌وه ده‌کات به‌هۆی هاتنی بەلێشاوی په‌نابه‌ران بۆ وڵاتانی ئەورووپا، تاوانی ڕێکخراو و هەروەها بازرگانیکردن به مرۆڤه‌وه زیادی کردووه.
لێکۆڵینه‌وه‌که باس لەوە دەکات کە "به پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی له وڵاتانی ئه‌ندام ده‌ست که‌وتووه، به ژماره ده‌رکه‌وتووه دوای لێشاوی په‌نابه‌ران، تاوانی ڕێکخراو و، لەشفرۆشی‌پێکردن و پاره په‌یداکردن بۆ بانده‌کان زیادی کردووه".
هەروەها ده‌ڵێ: "ئه‌و باندانه هه‌م بە دەم ڕێگاوە کۆچەران دەخەنە داوەوە هەم لە کەمپەکانیشدا. دیارە منداڵ بێدەسەڵاتە و، زیاتر دەبێتە قوربانی."




